بەهۆی تەقاندنەوەی پردێک لەسەر رێگای هێڵی خێرای نێوان بەغداو ئەنبار لەلایەن داعشەوە هاتوچۆی نێوان پایتەخت و ئەو شارە نەما.
بەرپرسێکی سەربازی لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار بە مەدا پرێسی راگەیاندووە کە ئەمرۆ ٥ ی تەموز بەهۆی چاندنی چەند بۆمبێکەوە لەسەر پردی سەرەکی نێوان بەغداو ئەنبار لە باکوری شاری فەلوجە لەنزیک ناحیەی سەقلاویە هاتوچۆی هێلی خێرای نێوان ئەنبارو بەغدا بەتەواوی پچڕاوە.
ماوەیەکە بەشێک لەنەخشەی سەربازی داعش بۆتە تەقاندەنەوەی پردو دواتر هێرشکردنە سەر سەربازگەو شارەکانی عێراق، پارێزگای ئەنباریش بەشێکی زۆری بەدەست داعشەوەیە، ناو شارەکە نەبێت.