بڕیارە رۆژی ١٠ی ئەم مانگە كە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بەڕێوەدەچێت، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حکومەتی عێراق پشووی فەرمی بێت.
لەمبارەیەوە عەمید غالب عەتیە، وتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنیەتی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند" ڕۆژی هەڵبژاردن كە دەكەوێتە ١٠ی تشرینی یەكەمەوە، دەبێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكان".
ئاماژەی بەوەشکرد: رۆژی ی٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢١ هێزە ئەمنییەكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و تا ئەنجامی سەرەتایی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان رادەگەیەندرێت، حاڵەتی ئامادەباشی هێزە ئەمنیەكان بەردەوام دەبێت.
پێشتریش ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاکانی راگەیاندبوو" بۆ دەنگدانی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوو رۆژ پرۆسەی خوێندن لە خوێندنگاكان رادەگیرێت، هەروەها رۆژێك دوای هەڵبژاردنیش بەمەبەستی ئامادەكردنەوەی خوێندنگاكان بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن دەوام ناكرێت و پشووی فەرمی دەبێت".