بەیانی ئەمڕۆ، ١٠ی تشرینی یەکەم سەرۆک کۆماری عێراق لە هۆتێل رەشید لە بەغداد دەنگیدا و ڕایگەیاند" سبەی دەگەین بەو ئامانجەی کە هەنگاوی بۆ دەنێین، ئەمڕۆ هاووڵاتی قسەی خۆی دەکات و دەنگی خۆی دەدات".
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق بە خەڵکی هەرێمی کوردستانیشەوە، بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا گرنگە بۆئەوەی دەنگی هاوڵاتی لە دیاریکردنی ئاییندەی وڵاتەکەیاندا بەرجەستە ببێت".
وتیشی" هەڵبژاردنی پێشوەخت داواكارییەكی جەماوەریی بوو و دەستكەوتێكی گەورەشە بەرەو چاكسازیی".
سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: سبەینێ دەگەین بەو ئامانجەی کە هەنگاوی بۆ دەنێین، ئەمڕۆ هاوڵاتی قسەی خۆی دەکات و دەنگی خۆی دەدات، سبەی گوێمان لە ئەنجامەکان دەبێت.