کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق هۆکارى سڕینەوەی ئەنجامى بەرایی دەنگدانى لەسەر پێگەى فەرمى کۆمسیۆن ئاشکراکرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی راگەیاند" بەهۆی رێککاری نوێکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کە لە هەشت هەزار و ٥٤٧ وێستگە ئەنجامدەدرێت، ئەنجامە بەراییەکان لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆن سڕاوەتەوە".
ڕوونیشیکردەوە: کاتێک داتا دەگەڕێتەوە سەنتەر واتا بەغدا بە دوو شێوە دەگەڕێتەوە، یەکەمیان لە رێگەی مانگی دەستکردەوە، دووەمیشیان لەڕێگەی فلاشەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە" دەنگى ئەو وێستگانە لەبەردەم رۆژنامەنوسان و چاودێرانى نێودەوڵەتى و ناوچەیی و ئەنجومەنى کۆمسیاران جیادەکرێنەوە، دواتر سەرجەمیان لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆن بڵاودەکرێنەوە".