شارەزایەکی بواری كه‌شناسی عێراق و ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌زایانی رێكخراوی چاودێری كه‌شناسی جیهانی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه له پێنج پارێزگا ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش، كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه".
سادق عه‌تیه، شاره‌زای بواری كه‌شناسی عێراق و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئه‌وروپا له تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ری بارانبارین و هه‌وری ته‌واو له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك هه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌مشه‌و و سبه‌ی شه‌ممه، پێشبینیشده‌كرێت رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو كه‌شوهه‌وا ئاسایی ببێته‌وه".
باس لەوەش دەکات به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی خێرایی "با" له‌لایه‌ن عێراق و به‌شێكی زۆری ناوچه‌كه‌وه كۆنترۆڵكراوه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆكار بۆ هۆی سه‌قامگیریی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای سه‌روی مامناوه‌ند، به‌تایبه‌ت له‌كاتژمێره‌كانی ڕۆژدا.