سەرۆک وەزیرانى عێراق دەستگیرکردنى داواکراوێکى راگەیاند کە به‌رپرسی یه‌كه‌می ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٦ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدای پایته‌خت بوو.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگەیاند" پاش تێپه‌ڕبونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده كه ژانی خسته دڵی عێراقییه‌كانه‌وه، هێزه ئه‌منییه قاره‌مانه‌كانمان پاش به‌دواداچونێكی ئاڵۆزی هه‌واڵگری له ده‌ره‌وه، تیرۆریست غه‌زوان زه‌وبه‌عی ناسراو به (ئه‌بو عوبه‌یده‌ی به‌غدا) یان ده‌ستگیر كرد، كه به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌م تاوانه و هه‌ندێك تاوانی دیكه".
كازمی ئەوەشی خستەڕوو: لێپێچینه‌وه له تێوه‌گلاوانی خوێنی رۆڵه‌كانمان ئه‌ركێكی نیشتمانییه و هیچ كه‌مته‌رخه‌می تێدا ناكه‌ین، پێشبڕكێیه‌كی بنیاتنانی مۆنۆمێنت ڕێكده‌خه‌ین بۆ زیندو هێشتنه‌وه‌ی یادی قوربانیانی كه‌ڕاده، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له وه‌فاداریی بۆ سه‌رجه‌م قوربانیی عێراقییه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا كه به‌زمانی كوردی نوسیویه‌تی جه‌ختیكردەوە: مافێك داواكاریی له پشت بێت نافه‌وتێت.