سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا دەکات لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەبارەی روودانی گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا بکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا، نوسینگەی مستەفا کازمی رایگەیاند کە داوایکردووە لێکۆڵینەوەیەکی وردە لەبارەی ئەو رووداوانەوە بکرێت کە لە چەند شوێنێکی ناوچەی سەوزدا روویدا و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرابکرێت.
کازمی جەختیشیکردووەتەوە کە دەبێت هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکەن.
مستەفا کازمی داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردووە، کە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە بدەن و بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکتریدا.
لەدوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی عێراق خۆپیشاندانی ئەو لایەنانەی نزیکی ئێران بە حەشدی شەعبیشەوە دەستیان بەخۆپیشاندان دژی ئەنجامەکان کردو ئەمڕۆ دوا وادەی ئاگادارکردنەوەی کۆمسیۆن بوو، لە ئەنجامدا توندوتیژی لێکەوتەوەو، وەک وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند ١٢٥ کەس برینداربوون، کە ٢٧ کەسیان خۆپیشاندەربوون گەیەندراونەتە نەخۆشخانەو ٢٢ خۆپیشاندەریش کوژراون.