وەزارەتی دەروەی بەریتانیا سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆر کردنی کازمی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکەی ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی تشرینی دووەم، وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند "ئیدانەی هێرشەکەی ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن و لەگەڵ حکومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەکان و خەڵک دەوەستنەوە بۆ رەتکردنەوەی توندوتیژی".

وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا ئەوەشی خستە ڕوو: دڵنیاین کە سەرۆک وەزیران سەلامەت و باشە، بەڵام لە بیری ئەو بریندارانەداین کە لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا برینداربون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە بەتوندی لەگەڵ حکومەتی عێراق، هێزە ئەمنییەکان و خەڵک دەوەستینەوە بۆ رەتکردنەوەی توندوتیژی و پشتگیریش لە داواکەی سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ ئارامگرتن و دان بەخۆدا گرتن".

ئەمە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە و ماڵەکەی کراوەتە ئامانج، کە بەهۆیەوە هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.  






PM:03:17:07/11/2021