بەرپرسێکی ئەمنی زانیاری ورد لەسەر هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی بڵاودەکاتەوە
وتەبێژی شانەی ئەمنی وردەکاری زیاتر لەسەر هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی بڵاودەکاتەوە لە رووی ئەو مووشەکانەی تەقیوونەتەوەو ئەو پاسەوانانەی بریندار بوون.
لیوا سەعد معن وتەبێژی شانەی ئەمنی، ئەمشەو رایگەیاند، ژمارەی ئەو پاسەوانانەی لە هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆک وەزیران برینداربوون ٧ پاسەوانن.
ئەو فەرماندەیە باس لەوەش دەکات کە هێرشەکە لە رێگای دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بووەو، لە دووری ١٢ کم ەوە لەبەری رووباری دیجلەوە گەیشتوونەتە ئاسمانی ناوچەی سەوز.
سەعد معن دەشڵێت" لەو دوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بۆمبڕێژکراوانە، تەنها یەکێکیان تەقیوەتەوە".
بەرەبەیانی ئەمرۆ یەک شەممە لە رێگای درۆنەوە هێرشکرایە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق مەستەفا کازمی لە ناوچەی سەوز.
PM:10:30:07/11/2021