کۆمسیۆن: ژماردنەوەى دەستى دەنگەکان هاوتای ئەنجامە بەراییەکان بوون

‌وێنە.. ئەرشیف
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان لەو وێستگانەی کە تانەیان لێدرابوو کۆتایی ھات و ئەنجامەکان هاوشێوەی ئەنجامە بەراییەکان بوون". 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پرۆسەی دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانى ئەو وێستگانەى تانەیان لێدرابوو کۆتایی هات کە بریتین بون لە چوار هەزارو ٣٢٤ وێستگە لە پارێزگاکانى (بەغدا، نەینەوا، بابل ،میسان، دیالە، هەولێر، کەرکوک، هەولێر ، موسەننا، قادسیە، ئەنبار، زیقار و بەسرە).

ڕوونیشیکردەوە: ئەنجامەکان لەگەڵ ئەلیكترۆنیدا هاوتابوون و هیچ هەڵەیەک لە ژماردنی ئەلیکترۆنیدا نەبووە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە" دوای تەواوبونی پرۆسەی دوبارە بژاردنەوەی وێستگە تانە لێدراوەکان، ئەنجامەکان رەوانەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆن دەکرێن بۆ پەسەندکردنیان، دواتریش کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت". 



PM:04:49:08/11/2021