کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند " لەسەرتاسەری عێراقدا گۆڕانکاری لە پێنج کورسیدا روویداوە".( ئەو پێنج کورسیە یەکێکیان لەهەولێرە لە پارتیەوە دەگۆڕدرێت بۆ یەکێتی و دانیەکی تریشیان هاوشێوەی ئەوە لە موسڵە، دانەیەکیش لە کەرکوک کاندیدێکی لیستی عەرەبی دێتە شوێنێ کانیدێکی لیستی تورکمان).
عیماد جەمیل، ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقییە دەڵێت "چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستەی دادوەری چاو بە هەموو تانەکاندا بخشێنێتەوە و پێدەچێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنرێت."
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن دەشڵێت " لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پێداچوونەوەی دەستەی دادوەری بە تانەکاندا کۆتایی دێت و پەسەند دەکرێن کە ژمارەیان هەزار و ٤٣٦ وێستگەیە."
عیماد جەمیل ئەوەشی خستەڕوو "گۆڕانکاریی لە کورسییەکاندا بەهۆی تانەکانەوە ڕوویداوە، پێنج کورسی لە هەر پێنج پارێزگای بەغدا، هەولێر، کەرکوک، نەینەوا وبەسرە گۆڕانکاریی تێدا کراوە، ئەوەش بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لەو وێستگەیانەی کە ڕەتکراونەتەوە، ئەوەش جیاوازی لە دەنگەکانی نێوان براوە و دۆڕاوەکاندا دروست کردووە."
بڕیارە لەدوای پەسەندکردنی تانەکان، کۆمسیۆن ئەنجامەکان و ناوی براوەکان لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردن رابگەیەنێت.