مەکگۆرک لە بەغداوە دڵنیایی دەدات بە دراوسێکانی عێراق

ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا ،برێت مەکگۆرک رایگەیاند" ئەمەریکا ئاسمان و خاک و ئاوی عێراق بەکارناهێنێت دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و پشتیوانی بەهێزی هێزە عێراقییەکان دەکەن".  

لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، برێت مەکگۆرک ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا ئەمڕۆ یەک شەممە 12ی كانونی یەكەم، رایگەیاند "ئەمەریکا پابەندە بەئەنجامەکانی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ عێراق، بەپێی رێککەوتنەکە ئەمەریکا ئاسمان و خاک و ئاوی عێراق بەکارناهێنێت دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ".  

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمەریکا کە شارەزایەکی باشی عێراق و ناوچەکەیە وتی" ئەمەریکا پشتیوانی بەهێزی باشکردنی هێزە عێراقییەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دوژمنی هاوبەشیان داعشە".

مەکگۆرک وتیشی "هێورکردنەوە لەبەرژەوەندی وڵاتدایە، عێراق هەوڵدەدات بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و هەنگاو نان بەرەو رەخساندنی ئاسایش و سەقامگیریی و باشکردنی تواناکانی لەسەرجەم بوارەکان".  

لەگەڵ نزیکبوونەوەی پاشەکشەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ئەمڕۆ مەکگۆرک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەکان دەستی بە کۆبوونەوەکانی کرد.




PM:11:47:12/12/2021