نوجێفی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی ئاشكرا كرد

سەرۆكی هاوپەیمانی موتەحیدون، ئوسامە نوجێفی كاندیدی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ئاشكرا كرد.

ئوسامە نوجێفی كە پێشتر سەرۆكی پەرلەمان بوو، رایگەیاند بۆ ئەو پۆستە "سەلیم جەبوری" كاندیدی ئیئتیلافی گروپە عێراقییەكان"ە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی سێشەممەی داهاتوو دواخرا‌و تا ئێستاش هیچ نیشانەیەك لە سەر رێكەوتنی لایەنەكان بۆ دیاریكردنی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دیار نیە.




PM:04:17:13/07/2014