كه‌شانسی دیاری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینی ده‌كات، کە ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه، شه‌پۆلی سەرما و سۆڵەیە كۆتایی بێت كه ئێستا ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه.
سادق عه‌تیه شارەزای ناسراوی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌م شه‌پۆله سارده‌ی ئێستا كه عێراق و ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه، كۆتایی دێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه و كه‌شوهه‌وای ئاسای زستانه ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی خۆی".
ئەو کەشناسە عێراقییە لە پۆستەکەیدا پێشبینیش دەکات، کە شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه هه‌ور له ئاسمانی چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌ك زیاتر چڕ ده‌بێته‌وه و باران له شاره‌كانی به‌غدا و ئه‌نبار و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ده‌ستپێده‌كاتەوە، هه‌ندێكجاریش هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، هاوکات ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش درێژ ببێتته‌وه، پێشبینیش ده‌كرێت ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ببێت به لێزمه باران.