کەشناسێکی شەرەزای عێراق پێشبینی دەکات شەوی سەری ساڵ ٣١-١ ی کانوونی دووەم خۆش دەبێت و باران نا بارێت.
لە بڵاوکراوەیەکدا سادق عەتیە، کەشناسی ناسراوی عێراقی رایگەیاند " شەوی سەری ساڵ تا ڕادەیەک ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، بەڵام ئەگەری باران بارین نییە."
هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو کە " پلەکانی گەرمی کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام بەگشتی کەشوهەوا زستانی دەبێت."
بەپێی پیشبییەکانی ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر شەوی سەری ساڵ شەوێک خۆش و رۆژەکەشی لەهەرێمی کوردستان سایەقە دەبێت، بەڵام رۆژی ٢ ی کانوونی دووەم کەشوهەوا باراناوی دەبێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.