لەبارەی شەوە ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە تەندروستی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

تەندروستی عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن لەکاتی چوونیان بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ.

ریاز عەبدوللە ئەمیر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، "وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لە کاتی سازکردنی ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵی نوێ پابەندی رێکارە تەندروستییەکان بن".

ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێدا پابەندی بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوەی جەستەیی بن.

ریاز عەبدولئەمیر باسی لەوەشکرد،  بڕیاریانداوە کە تیمێکی تەندروستی چاودێری شوێنەکان بکەن بە ئامانجی چاودێریکردنی گرتنەبەری رێکارە خۆپارێزییەکان.

وتیشی، "لە ئێستادا دۆخی کۆرۆنا لە عێراقدا ئاساییە، بەڵام ئەگەر هاوڵاتییان پابەند نەبن ئەوا دۆخەکە خراپدەبێت و بەوەش وڵات لەبەردەم شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنادا دەبێت، جگە لەوەی ترسی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن زیاتردەبێت".

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراقدا تۆمار نەکراوە.

 



AM:08:54:30/12/2021