گه‌وره به‌رپرسی ئه‌منی و سه‌ربازی ئێران قاسمی سلێمانی بنکه‌یه‌کی تایبه‌تی سه‌ربازیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپراسیۆنه‌کانیانی عێراق له دژی چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌به‌غداوه به سپی میدیای راگه‌یاند ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ناوچه‌ی سه‌وز به نهێنی جێگایه‌کی تایبه‌تیان ته‌رخان کردووه بۆ ئۆفیسی گه‌وره به‌رپرسی ئه‌منی ئێرانی، قاسمی سلێمانی.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که سلێمانی ئه‌م ئۆفیسه به‌کارده‌هێنێت بۆ سه‌رکردایه‌تی کردنی هێزه‌کانی ئێران له عێراق که مه‌زنده ده‌کرێت به 8 هه‌زار چه‌کدار، هه‌روه‌ها بۆ به‌شداریکردن له‌و ژووره عه‌ملیاته هاوبه‌شه عێڕاق – ئێرانیه که چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی سه‌ربازی پایه به‌رزی عێڕاق و ئێران تیایدا به‌شدارن و به‌رپرسن له‌هه‌موو پلانه‌کانی سووپای عێراق له نێویشیاندا ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ی له‌دوای رووداه‌وه‌کانی موسڵه‌وه چه‌کیان هه‌ڵگرتووه بۆ به‌رگرتن له له‌هێرشی چه‌کدارانی داعش.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که هێزه‌کانی ئێران له چه‌ند یه‌که‌یه‌ک پێکدێن، له‌وانه یه‌که‌یه‌کیان بۆ رێکخستن و راهێنانی چه‌کداره خۆبه‌خشه شیعه‌کانن که تازه چه‌ک هه‌ڵده‌گرن. یه‌که‌یه‌کی تریان ئه‌فسه‌ری تایبه‌تی ئێرانین به‌شدارن له نه‌خشه‌ی به‌رگری و هێرشی سوپای عێراق که ده‌یکاته سه‌ر چه‌کدارانی داعش. یه‌که‌یه‌کی تریان هێزێکی رێکخراوی مه‌شقپێکراوی ئاست به‌رزن که به‌کارده‌هێنرێن و به هه‌ندیك چالاکی و شه‌ڕی تایبه‌تی هه‌ستیار. هێزێکیشیان دابه‌شکراون به‌سه‌ر مه‌زاره پیرۆزه‌کانی شیعه‌کاندا.