ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هێرشیان كردە سەر ماڵی بەرپرسێكی حەشدی شەعنی لە شاری بەغداد، کە بەهۆیەوە بەرپرسەكەی حەشد بریندار بووە سێ منداڵ و دایكیشیان كوژران.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئەلعالمی شاری بەغداد چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەك كە سەر بە حەشدی شەعبیە و دەستڕێژی گوللـەیان لەناو ماڵەكەیدا لێكردون.
میدیاکانی عێراق باس لەوەشدەکەن، بەهۆی ئەو هێرشەکەوە كارمەندەكەی حەشدی شەعبی بریندار بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە، هەروەها هاوسەرەكەی و سێ منداڵی و پاسەوانێکیشی بە فیشەک کوژران.