تا ئێستا لێکۆڵینەوە لەکوشتنی ٢٧ ئافرەتەکە هیچ ئەنجامێکی نییە
گەڕەكی زەیتونە
لە گەڕەكی زەیتونەی شاری بەغدا، 27 ژنی لەشفرۆش لەلایەن كەسانی نەناسراوە كوژران. لەسەر دیواری ماڵەكانیشیان نوسراوە كە ئەمە سزای كەسێكە لەشفرۆشی بكات.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەو 27 ژنە لە چەندین شوقەدا لەگەڕەكی زەیتونەی شاری بەغدا دەژیانو كاری لەشفرۆشییان دەكرد. لێكۆڵنەوەكانی پۆلیس تا ئێستا بێ ئەنجام بووە بەڵام پۆلیسی بەغدا راگەیاندوە لەسەر دیواری ئەو شوقانە كە ژنەكانیان تێدا كوژراوە نوسراوە "ئەمە سزای كەسێكە لەشفرۆشی بكات".
گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ لەمبارەوە بە فرانس پرێسی وتوە: خەڵك ترساون، دراوسێكانی خۆیان ناناسن. هەركەس تەنها گرنگی بە خۆی و خێزانەكەی دەدات.
ئەو دەشڵێت: كەس نازانێت كێ ئەم ژنانەی كوشتووە. داعش یان میلیشیاكانی شیعە، هەموویان جلی رەشیان لەبەردایەو هەركەسێك دەتوانێت جلی رەش لەبەركاتو پێناسیش ساختە بكات.
بەوتەی پۆلیس ئەو ژنە لەشفرۆشانە بە دەمانچەی بێدەنگ كوژراون.
PM:03:45:15/07/2014