لە بارەی ئەو هێرشانەوە کە دەکرێتە سەر بارەگاکانی هاوپەیمانانی سەدر، لە کورد و سونە، موقتەدا سەدر، چواچێوەی هەماهەنگی تۆمەتبار دەکرێت.
ئەمشەو موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، لە تویتێکدا رایگەیاند"هەندێك لە لایەنە سیاسییە ناڕازییەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردن و ناڕازی بەرامبەر "حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی” پەنایان بردووەتەبەر دادگای عێراق، ئەوان هیچ لێدوانێكیان لەسەری نەبووە، بەڵام لە ڕێوشوێنە یاساییەكەدا نەگەیشتوونەتە ئامانجی خۆیان".
لە درێژەی پۆستەکەیدا دەشڵێت "بەڵام كاتێك هەندێك لەوانەی لەسەر ئەوان حسابن پەنا بۆ توندوتیژی و بەئامانجگرتنی بارەگای پارتەكانی لایەنگری حكومەتی زۆرینە ببەن، ئەمە عەقل و شەرع و یاسا قبوڵی ناكات”.
سەدر داواش لە كەسانی هۆشیاری ئەو لایەنانە دەكات پەلەبكەن لە وەستاندنی پەلامارەكان. هەروەك داواش لە حكومەت دەكات ڕێوشوێنی ئەمنی بگرێتەبەر و پەلە بكات لە ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی.
لە درێژەی هێرشکردنە سەر هاوپەیمانان سەدر، ئەمشەو بە نارنجۆک هێرشکرایە سەرنووسینگەی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كەركوك، هەفتەی پێشووش هێڕشکرایە سەر بارەگاكانی پارتی و تەقەدوم لە بەغداد.