لێبوردنی نێودەوڵەتی: داعش لەهەوڵی لەناوبردنی كەمە ئایینیەكاندایە
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمرۆ شەممە هۆشداریدا كە چەكدارەكانی داعش لەهەوڵی لەناوبردنی كەمە ئایینیەكان لە ناوچەی موسڵدایە.
ئاژانسی فرانس پرێس ئەمرۆ شەممە رایگەیاند، رێكخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی كە بنكەسەرەكییەكەی لە نیویۆركە، ئەمرۆ سەبارەت بە كۆتایی هاتنی وادەی داعش بۆ مەسیحییەكانی موسڵ بەیاننامەیەكی دەركرد.
داعش پاش یەك مانگ لە كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ داوای لە مەسیحییەكانی ئەو شارە كردوە شارە بەجێبێڵن یان "جەزیە" بدەن یان ببن بە موسڵمان، بە پێچەوانەوە دەكوژرێن.
"سارە لیا ڤیتسۆن" بەرێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت: گروپی داعش دەبێت بەخێرایی هێرشەكانی خۆی بۆ سەر كەمە ئایینیەكان لەموسڵو دەوروبەری رابگرێت.
ناوبراو جەختی كردەوە كە داعش دەیەوێت هیچ ئاسەوارێك لە كەمە ئایینیەكان لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی نەبێت.
ناوبراو دەڵێت: داعش كەمە ئایینیەكانی دیكە وەك ئیزەدی، توركمان، شیعەو شەبەك لە پارێزگای نەینەوا زیارت لە مەسیحییەكان ئازار دەدەات.
مەسحییەكانی شاری موسڵ دوێنێ هەینی پاش كۆتایی وادەی چۆڵكردنی ئەوشارە، دەستیان كرد بە چوونە دەرەوە لەموسڵو داعش لە بڵیندگۆی مزگەوتەكان هەواڵی چوونەدەرەوەی مەسیحییەكانی بڵاوكردەوە.
AM:10:22:19/07/2014