بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دوو فەرمانی لێبوردنی تایبەتی كشاندەوە كە یەكێكیان تایبەت بووە بە ئازادكردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاندووە "سەرۆك كۆمار فەرمانی كردووە بە كشاندنەوەی هەردوو مەرسومی (1، 2)، ئەوەش لەمیانەی كۆبوونەوەی بەپەلە لەگەڵ لیژنەی لێكۆڵینەوەی سەرۆكایەتی كۆمار لەبارەی مەرسومەكانەوە".
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، سەرۆك كۆمار داوای لە دامەزراوە دادوەرییەكان كردووە رێوشوێنەكانی خۆیان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانە بگرنەبەر كە تۆمەتەكانیان بەسەردا ساغ بووەتەوە، دوای كشاندنەوەی مەرسومەكانی ئازادكردنیان.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە هەفتەی رابردوو بڵاوكرایەوە بەرهەم ساڵح، فەرمانی كردبوو بە لێبوردنی تایبەت بۆ بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر ئەوەش نیگەرانی زۆری لێكەوتەوە.