عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە "لە ئێستادا ناتوانرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانكاری تێدا بكرێت و بگەڕێنرێتەوە بۆ نرخی پێشوو".
ئەمڕۆ عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە میوانداری كرا و رایگەیاندووە "گەڕاندنەوەی نرخی دۆلار بە شێوەیەكی دیراسەنەكراو دەبێتەهۆی دروستكردنی ئاژاوەی دارایی، لە ئێستادا گۆڕینی نرخی دۆلار دۆخی ئابوریی عێراقی سەقامگیركردووە".
عەلاوی ئاماژەی بەوەكردووە "سودی دابەزاندنی نرخی دیناری عێراق داهاتی حكومەتی بەڕێژەی 23% زیاد كردووە، بەرزبوونەوەی نرخەكان لە بازاڕەكانی عێراق بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار نییە، بەڵكو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنییەكانەوە هەیە لە جیهاندا كە لەدوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەستی پێكرد".
پێشتر 100 دۆلار بە 120 هەزار دینار بوو، بەڵام كۆتایی ساڵی 2020 حكومەتی ئێستای عێراق نرخی 100 دۆلاری بۆ 147 هەزار دینار بەرز كردەوە.