پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات کە پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم و چەند شاریکی عێراق دادەبەزێت و لە چەندان شوێن باران و ناوچە بەرزاییەکانیش بەفر دەبارێت.
حسێن ئەسەدی پسپۆری بواری کەشناسی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا لە جەمسەری باکورەوە شەپۆلێکی سەرما دەگاتە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە نێویشیدا عێراق کە ناوچەکانی دهۆک و هەولێر و موسڵ و سلێمانی و کەرکوک دەگرێتەوە".
ئەو کەشناسە باس لەوەش دەکات کە بەفر لەشەودا لە بەرزاییەکان دەبارێت و بارانیش لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەبارێت.
ئەسەدی ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئەگەر باران بارین هەیە.
پلەکانی گەرماش ئەمشەو سبەی هەینی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن. ( وەک ئەسەدی باسی دەکات ).