" تا ئێستا ٢٢٠ پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکەی پەرلەمان نین "

هەواڵەکان لە نێوان هەردوو هاوپەیمانی گەورەی پەرلەمانی عێراق، رزگاری نیشتمان و چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی ژمارەی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی تا ئێستا ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دژە یەکن.

هەرچی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان هەیە کە سەدر سەرۆکایەتی دەکات و کەمێک لەمەوبەر لە حەنانەوە گەیشتە بەغدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ٢١٠ پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

هەرچی چوارچێوەی هەماهەنگییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تا ئێستا تەنها ١٦٣ ئەندام پەرلەمانی رزگاری نیشتمانی ئامادەی کۆبوونەوەکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرکردایەتی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەدان لە ماڵی مالکی و هەروەها چوار پەرلەمانتاریان ناردۆتە ناو پەرلەمان بۆ چاودێریکردنی پەرلەمان و تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان.
 
تا ئێستا بەروونی ئەو لایەنانەی بەشداری کۆبوونەوەکە نین، هەریەک لە یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ، هەرچی نەوەی نوێیە چاوەڕوانی واژوویەکی سەدر دەکەن لەسەر داواکارییەکانیان گەر واژووی بکات، دەچنە کۆبوونەوەکە، گەر نەیکات ئەوا ناچنە کۆبوونەوەکە. 






PM:02:25:26/03/2022