پارتی بارەگا سووتاوەکەی لە بەغدا رووخاند

کەمێک لەمەوبەر لە بەغدا پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیکرد بە رووخان و تەختکردنی بارەگا سووتاوەکەی لە بەغدای پایتەخت.

دوێنێ پارتی دیموکراتی کوردستان هەرچی چالاکی بارەگا سەرەکیەکەیەتی لە بەغدا کە لقی پێنجە راگرت، ئەمڕۆش سێ شەممە بەبڕیاری ئەو حیزبە بە شۆفڵ بارەگاکە بە دارخورماتووەکەی ناویەشیەوە تەخت کرا، ئەمەش وەک هەڵوێست نیشاندانێک کە حکومەتی فیدراڵی و لایەنە عێراقییەکان لەسەر هێرشکردنە سەر بارەگاکانی ئەو حیزبە هەڵوێستیان نییە.
 
بارەگای لقی پێنج پارتی کە دوو شەو لەمەوبەر لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە لەسەر نووسینی پۆستێکی کادیرێکی ئەو حیزبە کە هێرشی کردبووە سەر سیستانی، سوتێنرا، پێشتریش ١٧ ی شوباتی ٢٠٢٠ هەمان بارەگا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە سوتێنرا، سەرەتای ئەمساڵیش بە نارنجۆک هێرشکرایە سەری.

لە بارەی هێرشەکەی شوباتی ٢٠٢٠ ەوە وەک بەرپرسانی ئەو حیزبە لەبەغدا ئاماژەی بۆ دەکەن ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیەی پێکهێنرا لەکاتی خۆیدا هیچی لێ سەوز نەبوو.

  



PM:12:37:29/03/2022