وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە داوای لە ئەمەریکا کرد کە کۆمەکی عێراق بکات لە زامنکردنی ئاسایشی خۆراکدا و گەنمی بەپێی ئەو یاداشتی لێتێبگەیشتنەی واژوو کراوە لە نێوان هەردوو لادا دابین بکات، ئەمەش لە چوارچێوەی دابینکردنی پلانی داڕشتنی ستراتیژی خۆراکدایە لە عێراق.
نووسینگەی میدیای وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیاندنێکدا دەڵێت " وەزارەتیان لەگەڵ وەفدێکی باڵوێزخانەی ئەمەریکدا کە لە ستیڤن سیمون و هیزر کوبڵ پێکهاتبوون ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ زامنکردنی ئاسایشی خۆراک و دابیکردنی گەنم و برنج کە دوو مادەی زەروری خواردنن لە عێراقدا".
ئەمەش دوای شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دێت کە نرخی خۆراکی بەشێوەیەکی گشتی گرانکردووە لە جیهاندا.
لەو راگەیاندنەدا هاتووە کە عێراق دەستیکردوە بە سەرلەنوێ ئامادەکردنەوەی سایلۆکان و داڕشتنی ستراتیژی دابینکردنی خۆراک.