داعش فەرمانی خەتەنەكردنی ژنانی دەركرد

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند كە "دەوڵەتی ئیسلامی" ناسراو بە داعش فەرمانی خەتەنەكردنی تەواوی ژنان‌و كچانی لە شاری موسڵ‌و دەوروبەری دەركردوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ژاكلین بادكۆك، رێكخەری یارمەتیە مرۆڤ دۆستانەكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق، ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند: ئەم فەتوایە لەلایەن چەكدارانی موسڵمانی سوننە دەركراوە كە 4 ملیۆن ژن‌و كچ لەشاری موسڵ‌و دەوروبەری دەگرێتەوە.

بادكۆك وتی: ئەمە بۆ عێراق‌و بەتایبەت بۆ ئەم ناوچەی بابەتێكی گرنگ‌و جێگەی نیگەرانیە‌و دەبێت هەوڵی پێویست بۆ وەستاندنی بدرێت. بە وتەی ناوبراو ئەمە خواستی خەڵكی عێراق یان ژنان نیە‌و ئەوان دیلی دەستی تیرۆریستانن.




PM:04:57:24/07/2014