لە رێگای مووشەکێکەوە بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ماڵی بەرێوەبەری موخابەراتی عێراق لە شەقامی ئەبو نەواس کرایە ئامانج.
میدیاکانی نزیک وەلائیەکانی سەر بە ئێران بڵاویانکردەوە ماڵی ئەحمەد ئەبوقەنینە، بەرێوەبەری موخابەراتی عێراقی لە شەقامی ئەبو نەواس کراوەتە ئامانج، بەڵام مووشەکەکە ئامانجەکەی نەپێکاوە.
دوای هێرشەکە هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکرا.
ماوەیەکە لە ناوەراست و باشوری عێراق ماڵی بەرپرسانی ئەمنی دەکرێنە ئامانج.