سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی سەرجەم لایەنەكان گفتوگۆ بكەن بۆ دۆزینەی چارەسەرێكی ڕاستەقینەی دۆخی عێراق.
ئەمشەو سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی كۆبووەوە و لە ڕاگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و كاریگەرییەكانی لەسەر واقعی ئابووری و خزمەتگوزاری وڵات كرا، هەروەها رێككەوتن كە بانگهێشتی سەرجەم هێزە سیاسییەكان بكرێت بۆ یەكخستنی ڕیزەكانیان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی ڕاستەقینە بۆ دۆخی سیاسی.
شەوی رابردوو لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، 73 پەرلەمانتارەكەی لە پەرلەمانی عێراق دەستیان لەكاركێشایەوە و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانیش دەستلەكاركێشانەوەكانی قبوڵكرد.