سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانیان بۆ دامەزراندنی دەرچوانی بەشە پزیشكی و تەندروستیەكان گەشتە ئەنجام و سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشكی و تەندروستیەكان.
سۆران عومەر، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە فەیسبووكی خۆی رایگەیاندووە "كارمان لەسەر دامەزراندنی دەرچویەكی زۆری پزیشكی و تەندروستی كرد بۆ دامەزراندنیان، هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی دەرچوانی بەشە پزیشكی و تەندروستیەكان گەشتە ئەنجام و سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشكی و تەندروستیەكان".
هەروەها دەڵێت "جگە لەوە هەوڵیشمان داوە بۆ دامەزراندنی ئەو دەرچووە كوردانەی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكانمان كردوە كە لەزانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان خوێندویانەو دەرچوی بەشەكانی پزیشكی و تەندروستین".