نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هێرشی توند دەكاتە سەر موقتەدا سەدر و رایدەگەیەنێت "قۆناغی داهاتوو قۆناغی شەڕە و دژی موقتەدا سەدر شەڕ دەكات".
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە نوێترین تۆماری دزەپێكراویدا كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوكرایەوە هەڕەشە لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەكات و دەڵێت، "قۆناغی داهاتوو قۆناغی شەڕە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و شەڕ لە دژی موقتەدا سەدر هێرش دەكەینەسەر نەجەف."
مالكی ئاماژەی بەوەكردووە "متمانەم بە سوپا و پۆلیس نییە، بەڵكو خۆم پڕچەك دەكەم و شەڕ دەكەم، دەبابە و زرێپۆش و درۆنمان هەیە"، هەروەها وتویەتی "حەشدی شەعبی لەلایەن ترسنۆكەكانەوە كۆنتڕۆڵ كراوە."
دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كە رۆژی 10ی مانگی 10ی ساڵی رابردوو ئەنجامدرا، موقتەدا سەدر 73 كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەگەڵ سووننە و پارتی دیموكراتی كوردستان، نەیتوانی حكومەت پێك بهێنێت، دواجار پەرلەمانتارەكانی لە پەرلەمانی عێراق كێشایەوە و بووە ئۆپۆزسیۆن.