عێراق دەیەوێت لە جیاتی فۆڕمی خۆراک پارە بداتە هاوڵاتیاندا

ئەمڕۆ چوار شەممە، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند " ەنگاوی جدی هەیە بە پێدانی شایستەی جوتیاران و پاڵپشتی فۆڕمی خۆراکی کە بریتیە لە پێدانی پارە لە جیاتی خۆراک."

 مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "یاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراک و چۆنیەتی جێبەجێکردنی لە لێکۆڵینەوەی وەزاەتی داراییدایە، کە رێکاری چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاساکەی ئامادەکردووە."

باسی ئەوەشی کردووە،  هەنگاوی جدی هەیە تایبەتمەند بە پیدانی شایستەی جوتیاران و پاڵپشتی فۆڕمی خۆراکی، وتیشی کاتی دابەشکردنەکەشی بە پلەبەندی دەکرێت کە زیاتر لە مانگێک ناخایەنێت.

ئەوەشی خستە ڕوو،  ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە پێشوتردا پێشوازی پێدانی کارتی زیرەکی کردووە بۆ پێدانی پارە بە هاوڵاتیان لە جیاتی فۆڕمی خۆراکی.

دوای ئەوەی دانیشتنەکانی پێشوی پەرلەمانی عێراقدا دەنگیدابوو لەسەر پاڵپشتی بە پەلەی ئاسایشی خۆراک بۆ سەقامگیری ئاسایشی خۆراک و کەمکردنەوەی هەژاری و سەقامگیری دارایی و بە بەردەوامی خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی هاوڵاتیان بکرێت و هەلی کاریشیان بۆ بڕەخسێنرێت.

 

 




PM:04:15:27/07/2022