قائانی گەیشتە بەغداد


ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بەسەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغداد.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بەسەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغداد.

سەردانەكەی قائانی لە كاتێكدایە دۆخی عێراق لەوپەڕی خراپیدایە ئەویش بەهۆی ناكۆكی هەردوو باڵی شیعەكان (رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی) كە نەیانتوانی لەسەر یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران بگەنە رێككەوتن، ئەوەبوو دواجار سەدر كشانەوەی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند و چوارچێوەی هەماهەنگیش (محەمەد شیاع سودانی)یان بۆ سەرۆك وەزیران كاندید كرد، ئەمڕۆش لایەنگرانی سەدر دژی كاندیدكردنی سودانی، خۆپیشاندانیان كرد و چوونە ناوچەی سەوز و بۆ ماوەیەكیش چوونە پەرلەمانی عێراق.




PM:07:47:27/07/2022