بارزانی و عامری لە كۆبوونەوەدان


هادی عامری یەكێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەوەدان.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هادی عامری یەكێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەمەبەستی دەستپێشخەری بۆ چارەسەری دۆخی چەقبەستوویی عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان كرد و سەرەتا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی كۆبۆتەوە و بڕیاریشە دواتر سەردانی شاری سلێمانی بكات بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

بەهۆی ناكۆكی لایەنە شیعەكان بەتایبەتیش رەوتی سەدر و لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، تائێستا نەتوانراوە سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیران هەڵبژێردرێت.




PM:03:04:14/08/2022