دایكێك و سێ منداڵی بە كوژراویی دۆزرانەوە


لە پارێزگای كەربەلا دایكێك و سێ منداڵی بە كوژراوی لەماڵەكەی خۆیاندا دۆزرانەوە و بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، بكوژ كەسێكی نزیكی ئەو خێزانەیە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەربەلا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "لە قەزای حوسەینییەی سەر بە پارێزگای كەربەلا، دایكێك و 3 لە منداڵەكانی لە ماڵەكەی خۆیاندا بە كوژراوی دۆزرانەوە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكە، تیمێكی لێكۆڵینەوە بەسەرۆكایەتی بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی پارێزگای كەربەلا پێكهێنرا، دەركەوت تاوانەكە بە چەكی جۆری كلاشینكۆف لەلایەن كەسێكی نزیكی ئەو خێزانە بەهۆی ناكۆكی لەسەر بڕە پارەیەك‌ ئەنجامدراوە".





PM:08:56:20/08/2022