ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێکی خایاند تا هه‌ریه‌ک له‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مه‌ریکا دژی مالکی پاڵپشتی خۆیان بۆ سه‌رۆک کۆمار راگه‌یاند.
هه‌رچه‌نده ئه‌م پشتگیریکردنه له ده‌سته باڵاکان واته له سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکاوه نه‌بووه، به‌ڵام ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ده‌زگا گرنگه‌و به‌هێزترین وڵاتی جیهانیش که ئه‌مه‌ریکایه پشتگیری مالکی ناکه‌ن.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق نیکۆلای ملادێنۆف کاژێر چواری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پشتگری خۆی بۆ مه‌عسوم راده‌گه‌یه‌نێت و هه‌نگاوه‌کانی به‌ده‌ستوری ناوزه‌د ده‌کات.
پێشتریش هه‌ر دوای وتاره‌که‌ی مالکی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا برێت مەکگورک، پشتگریری خۆی بۆ سه‌رۆک کۆمار دووپاتکرده‌وه.