سەرۆك كۆمار حەیدەر عەبادی بۆ پێكهێنانی حكومەت راسپارد
د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق بە فەرمی حەیدەر عەبادی كاندیدی هاوپەیمانیی نیشتمانیی بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق راسپارد.
هاوپەیمانی نیشتمانی ئەمڕۆ دووشەممە بەرەسمی حەیدەر جەواد عەبادی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکرد و سەرۆککۆماری عێراقیش بەفەرمی رایسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.
ژیاننامه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی:
له‌دایكبووی ساڵی 1952ی شاری به‌غداده و باوكی سێ منداڵه
باوكی دكتۆر بووه و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆخشانه‌ی ده‌رونی بووه له به‌غدا و پاشان بوه‌ته به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌رده‌می حكومی رژێمی پێشوو
بڕوانامه‌ی به‌كارلۆریسی له شاری به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها ماجستێر و دكتۆرای ئه‌ندازیاری ئه‌لیكترۆنی و كاره‌بای له زانكۆی مانچسته‌ری به‌ریتانیا له ساڵی 1980 به‌ده‌ستهێناوه.
له ئێستادا به‌رپرس و وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ده‌عوه‌یه و پێشتر وته‌بێژی ئه‌و حزبه بووه له به‌ریتانیا و ئه‌وروپا
له ساڵی 1983 له‌به‌ر چالاكییه سیاسیه‌كانی له دژی رژێمی به‌عس پاسپۆرتی عێراقی لێوه‌رگیرایه‌وه
له ساڵی 1982 دوو برای له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له‌سێداره دراوه، كه یه‌كێكیان مامۆستای زانكۆ بوو
له ساڵی 1980 بوه‌ته به‌رپرسی نوسینگه‌ی حزبی ده‌عوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
له ساڵی 1993 بوه‌ته به‌رپرسی رێكخراوی پێشكه‌وتووی ته‌كنه‌لۆجی و گواستنه‌وه‌ی خێرا له به‌ریتانیا
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان بووه له حكومه‌تی عێراق له ساڵی 2004 و پاشان له 2005 بوه‌ته راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت
PM:03:51:11/08/2014