ئەبوئالا وەلائی: بەم نزیکانە گەمارۆی بارەگاکانی ئەمەریکا دەدەین

ئەمینداری کەتائیبی سەید شوهەدا رایدەگەیەنێت" بەم نزیکانە گەمارۆی بارەگاکانی ئەمەریکا لە عێراق دەدەین".

ئەبوئالا وەلائی ئەمینداری گشتی میلیشیای کەتائیبی سەید شوهەدا، کە یەکێکە لە گروپە چەکدارییە نزیکەکان لە ئێرانەوە لە لێدوانێکدا بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە" بەمزوانە تەواوی بارەگاکانی ئەمەریکا گەمارۆ دەدەین".

لە ساڵی (٢٠١٩)شدا ئەم بەرپرسە لێدوانێکی هاوشێوەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نەک تەنها لە عێراق، بەڵکو لە کوردستان و سوریا و ئوردن و کوەیت و سعودیەش، بەرەنگاری ئەمریکا دەبنەوە. 

کەتائیب سەید شوهەدا سەر بە حەشدی شەعبی وەلائین، کە بە نزیکی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوزەد دەکرێن و دژی مانەوەی ئەمەریکان لە عێراق.



AM:10:15:06/09/2022