بانکی رافیدەین پێشینەیەکی بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار ڕاگەیاند کە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتیان دەدرێت بۆ کڕینی شوێنی نیشتەجێبوون.
لەمبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، کە بپێدانی قەرز بۆ كڕینی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتیان لە ٥٠ ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات و تاوەکو ١٥٠ ملیۆن دینار.
هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە داواكاری بۆ وەرگرتنی قەرزەكە لەڕێگەی لقەكانی بانكەوەیە لە بەغدا و پارێزگاكانی دیکە لە عێراق.