سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەخت لەسەر بەردەوامبوونی چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ کاندیدەکانی لایەنە سیاسییەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان دەکاتەوە.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بەردەوام دەبێت لە درێژەی گفتوگۆكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییە هاوبەشەكان لە حكومەتی داهاتوو و ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەگەڵ كاندیدی ئەو هێزانە بۆ پۆستە وەزارییەکان لە حکومەتی نوێی هاوپەیمانیدا".
فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوپێکەوتنی کاندیدەکان لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە دەبێت کە کۆمەڵێک ڕاوێژکار لە خۆدەگرێت، کە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو سەرۆکایەتی دەکات.
ئەوەش هاتووە" دوای كۆتاییهاتنی چاوپێكه‌وتنه‌كان، كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن و واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاریده‌كرێت تاوه‌كو متمانه به كابینه‌ی نوێی بدرێت".