سودانی هەوڵی دابەزاندنی نرخی خۆراک دەدات


سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە رێگای زیادکردنی مادەی سەبەتەی خۆراکی خێزانەکان، هەوڵ دەدات نرخی خۆراک داگرێت.

نوسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمرۆ هەینی ٤ ی تشرینی دووەم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پێویستە لەسەر حکومەت ماددە خۆراکییەکانی فۆڕمی خۆراکی هاوڵاتییان دەستەبەربکات.

هەروەها هاتووە " پێویستە بەگوێرەی ئەو کاتانەی دیاریکراوە بەشە خۆراکی هاوڵاتییان بەسەریاندا دابەشبکرێت بە ئامانجی سەقامگیری ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بارسوکی لەسەر شانی هاوڵاتییان".

محەمەد شیاع سوودانی داوای لە وەزارەتی بازرگانی کردووە جۆر و کواڵێتی ماددە خۆراکییەکانی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان باشتر بکەن و هەوڵبدەن ماددی دیکەشی بۆ زیادبکەن بە ئامانجی دابەزاندنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا.( راگەیاندنەکە).




PM:07:00:04/11/2022