گروپێكی میلیشیای شیعە بەپرسیارێتی كوشتنی هاوڵاتییەكی ئەمەریكیان لە بەغدا لە ئەستۆگرت و رایدەگەیەنن كە لە تۆڵەی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس كوشتویانە.
گرووپی میلیشیا بەناوی (سەرایا ئەهل ئەلكەهف) ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی كوشتنی هاووڵاتییە ئەمەریكییەكەیان لەئەستۆگرت و رایانگەیاندووە "كوشتنی ستیفن تڕۆڵ لە تۆڵەی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بووە.
شەوی رابردوو هاوڵاتییەكی ئەمەریكی بەناوی ستیفن تڕۆڵ كە تەمەنی 45 ساڵە، لە گەڕەكی كەڕادەی شاری بەغدا كوژرا.