سێ بەرپرسی باڵا لە كارەكانیان دورخرانەوە


وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی سێ بەرپرسی باڵای وەزارەتەكەی.

میدیای فەرمی عێراق بڵاویكردەوە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی هەریەك لە ئەحمەد ئەبو رغیف، بریكاری ئاژانسی هەواڵگریی عێراق، عیماد دلێمی، بریكاری كاروباری پۆلیس و حامید حوسێنی، فەرماندەی پاسەوانی سنوور لە پۆستەكانیان داناوە.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجامدانی ئەو گۆڕانكارییانە لەسەر بنەمای كارنامەی حكومی بووە بۆ باشكردنی دامەزراوە ئەمنییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەییان. 

هەروەها روونیكردۆتەوە، هۆكاری دورخستنەوەی ئەو بەرپرسانە بۆ تەواوبونی كاتی دیاریكراوی بەڕێوەبردنی پۆستەكانیان بووە.




PM:11:04:29/11/2022