عه‌لاوی: بەدەستنیشانكردنی عه‌بادی هه‌ژمونی ئێران لەناوچەكە ئاشكرا دەبێت
ئه‌یاد عه‌لاوی
سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقییه ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕاسپاردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ئاماژه‌یه بۆ هه‌بوونی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقه‌وه.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانیی موسته‌قبه‌لی لوبنانی-ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقییه، ڕایگه‌یاند: به‌ره‌و پێشچوونی عێراق، پێویستی به نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی روون و ئاشكرا هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا زوه قسه له‌سه‌ر ئاراسته‌ی سیاسیی وڵات بكرێت.
عه‌لاوی ڕاشیگه‌یاندوه: ڕاسپاردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی وڵات، ئاماژه‌یه بۆ هه‌بوونی هه‌ژموونی ئێران له‌ناوچه‌كه‌و دۆسیه‌ی عێراقدا.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌یدا، عه‌لاوی ئاماژه‌ی بهوهكردوه: ئه‌وه‌ی ئێستا عێراق پێویستیه‌تی، یه‌كڕیزیی و جۆشدانی كۆمه‌ڵگه‌یه له دژی داعش، له‌گه‌ڵ دوورخستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی تایه‌فه‌گه‌رایی.
وتیشی: پشتگوێخستنی داواكاریی ئاشتییانه‌ی خه‌ڵك و بۆردومانكردنی هاوڵاتییان به چه‌كی قورس، كاردانه‌وه‌یان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش له خزمه‌تی داعشدایه.
AM:11:44:23/08/2014