جبوری‌: په‌رله‌مان سووره‌ له‌سه‌ر په‌له‌كردن پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ سووره‌ له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێ‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ واده‌ی‌ ده‌ستووریدا.


سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ په‌راوێزی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ بینای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سازیكرد، له‌ لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان وتی‌: "ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیدایه‌ له‌ به‌رمبه‌ر وتووێژی‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێ‌".


وتیشی‌: "ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سووره‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ نوێ‌ به‌زووترین كات له‌ چوارچێوه‌ی‌ واده‌ی‌ ده‌ستوورییدا".




PM:05:39:23/08/2014