محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرهیەکی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند" یەکەی فرۆشتنی دۆلار لە بانکە حکومییەکاندا دەکرێتەوە بۆ زیادکردنی دۆلار لە بازاڕدا و کەمکردنەوەی بەهاکەی".
سودانی لەبارەی هۆكاری بهرزبوونهوهی بەهای دۆلار ئاماژەی بەوەکرد" بەهۆی زیادبوونی داواکاری دۆلار لەسەر بانکی ناوەندی و زیادبوونی چەندان کۆمپانیای بێ ناونیشان کە دەیانەوێت دۆلار ببەنە دەرەوەی عێراق".