عەبادی: بەپێی دەستور كێشەكانمان لەگەڵ كورد چارەسەر دەكەین

سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق ئەمرۆ دووشەممە جەخت لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی كورد‌و بەغدا بەپێی دەستور دەكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی سومریە نیوز، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند دانوستانەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت بە باشی بەرەوپێش دەڕوات‌و داوای لە فراكسیۆنەكان كرد باشترین پاڵێوراوی خۆیان دیاری بكەن.

عەبادی وتی: هیوادارین لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا بە روانگەیەكی دیاریكراو سەبارەت بۆ پێكهێنانی حكومت بگەین.

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە رێگە بە گروپە چەكدارەكانی‌و میلشیاكان نادات لەدەرەوەی حكومەت چەك هەڵگرن.




PM:03:50:25/08/2014