شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێم‌و عێراق دەگرێتەوە


پسپۆرێکی بواری کەشناسی رایگەیاند" لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی بارانی سەرتاسەری ناوچەكانی جیاجیاکانی عێراق بە هەرێمیشەوە دەگرێتەوە".

سادق عەتیە پسپۆری بواری کەشناسی لەپۆستێکدا رایگەیاند " شەپۆلی باران بارینەكە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت و بارانێكی سەرانسەری دەبێت". 

پسپۆرەکە دەشڵێت " بە دیاریكراوی پێشبینییەكان بۆ ئێوارەی رۆژی دووشەمە كە باران دەست پێ بكات و تا چوارشەم بەردەوام بێت".

عەتیە لە کۆتایی نووسینەکەیدا دەشلێت" جیا لەم بارانبارینە پێشبینی دەكرێ‌ لەمانگی شوباتی ئەمساڵ باران بە چڕی روو لەناوچەكانی عێراق بكات". 




PM:01:11:01/01/2023