کەشناسی عێراق: بارانبارین‌و ئەگەر لافاو بەردەوام دەبێت

کەشناسی عێراق رایگەیاند " لە چەند رۆژی داهاتوودا بارانبارین و هەورە بروسکە  بەردەوامدەبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاویش لە ئارادایە".

کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق  بڵاویکردەوە " لەگەڵ بەردەوامی بارانبارین، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".

" بەهۆی بەردەوامی بارانبارینەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو و داخستنی دەرگای قوتابخانەکان هەیە".( کەشناسی رایگەیاندووە ).

لەبارەی بەرزبوونەوەی رێژەی ئاوەوە، کەشناسی ئاشکرای دەکات" بەم دواییانە لە ئەنجامی بارانبارینەوە رێژەی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات و ئەهوارەکانی زیادیانکردووە".

کەشناسی هەرێمیش ئەمرۆ هەینی بڵاویکردەوە لە ناوچە بەرزاییەکان بەفر دەبارێت و بارانێکی هەرێمگیریش لە تورکیاوە درێژبۆتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.




PM:06:19:06/01/2023